تشرینی یه‌که‌م 30, 2021 13:12 Asia/Tehran
  • خەتیبزادە : سیاسەتی ئابلۆقەدانی ئێران دەستکەوتێکی بۆ ئەمریکا نەبووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: سیاسەتی بایکۆت هیچ یەک لە ئامانجەکانی ئەمریکای بەدی نەهێناوە و لەمەوبەدواش بەدیی ناهێنێت.

 سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەوڵەکانی ئەم دواییەی خەزێنەداری ئەمریکا لە بایکۆتکردنی کەسایەتییەکانی ئێران، وێڕای ئیدانە کردنی ، ڕایگەیاند: سەپاندنی گەمارۆی نوێ نیشاندەری هەڵسوکەوتی دووفاقیی کۆشکی سپییە. دەوڵەتێک کە باس لەسەر گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەکات و ڕێگای ترامپ بۆ سەپاندنی گەمارۆ درێژە دەدات، ئەو پەیامە دەنێرێت کە بەهیچ لەونێک ناتوانرێت متمانەی پێ بکرێت.

ناوبراو گوتیشی: ئەو جۆرە هەوڵانەی ئەمریکا لە بەردەوام بوونی سیاسەتە شکست هێناوەکانی  گوشاری زۆرینەی  دەوڵەتی ترامپ و گەمارۆی نایاسایی و ستەمکارانەی ئەو وڵاتەیە و هەر ئەو جۆرە کە تا ئێستا ئەو سیاسەتە هیچ ئامانجێکی ئەمریکای بەدی نەهێناوە دیسان هیچ دەستکەوتێکی بۆ ئەو وڵاتە نابێت جگە لە شکستی نوێ.

خەتیب زادە جەختی کردەوە: ئەو گوشار و گەمارۆیانە هیچ کێشەیەک لە ورەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرگری لە ئاسایشی خەڵکی وڵات دروست ناکات.

سەرپەیڤ