ھیچ پێوەندی و تەماسێک لە نێوان ئێران و ئەمریکادا نیە
وتەبێژی وەزارەی دەرەوەی ئێران وتی: لە نێوان ئێران و ئەمریکا دەمێکە گفتوگۆیەک نەبووە و دوای چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیش هەندێک دیدار ھەبوون بەڵام دوای ئەوە پێوەندی و دیدارێک نەبووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەعید خەتیب زادە وتەبێکی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە وەڵام بە پرسیارێک لە سەر هەواڵێک لەسەر پێشنیاری نهێنی ئەمریکا بۆ دانوستانی دوو قۆڵی لەگەڵ ئێران، وتی: لە نێوان ئێران و ئەمریکا دەمێکە گفتگۆیەک نەبووە و دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیش هەندیک دیدار بوو بەڵام دوای ئەوە پێوەندی و دیدارێک ئەنجام نەدراوە.
خەتیب زادە وتی: ئەمریکا وەکوو پێشێلکاری بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش و لایەنێک لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، هەموو هەوڵی خۆی دا کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەناو ببات و گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان لە دژێ ئیران بسەپێنێت. تا کاتێک کە ڕاستییەکان نەگۆڕدرێن لە هیچ قاڵبێکیدا پێوەندی لە نێوان ئێران و ئەمریکا ئەنجام نادرێت و تا ڕادەیەکی زۆریش قسەمان لە ئەمریکییەکانەوە بیستووە.
ناوبراو سەبارەت بە پرسیارێک سەبارەت بە تەرخان کردنی بودجەی 1.5 ملیار دۆلاری ئیسرائیل لە دژی ئێران، وتی: ئێمە هەڕەشەی ئیسرائیل بۆ سەقامگیری ئاسایشی ناوچەکە لەبەرچاو ناگرین، چونکوو لە بنەڕەتدا ئەو ڕژێمە هۆی قەیرانە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: ئیسرائیل بەباشی لە تواناییەکانی ئیران ئاگادارە و تواناییە کەمەکانی خۆشی دەزانێت. ئەوان دەزانن کە ئێران لەسەر ئاسایشی خۆی شۆخیی لەگەڵ هیچ لایەنێک نییە.
خەتیب زادە سەبارەت بە ئەوەی کە لە بواری بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی ئاسنی و ئۆرانیۆم بە ئاستی پیتاندنی زۆر لە بەیاننامەی چوار وڵاتی ئەورووپی ڕاگەیێندراوە وتی: بە پێچەوانەی بەیاننامەکە، بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی ئاسنی و ئۆرانیۆم بە ئاستی پیتاندنی زۆر هەر ئەو جۆرە کە پیشتریش ڕاگەیێندراوە، بە ئامانجی ئاشتیخوازانە و بۆ بەکارھێنانی ناسەربازی لەوانە پزیشکی و دابینی سووتەمەنی ڕاکتۆری لێکۆڵینەوەیی تاران بووە.