وەزیری نێوخۆی ئێران: ڕاوەستانی ھێزی دەریایی سپای پاسداران لە بەرامبەر ئەمریکادا جەماوەری ئێرانی دڵخۆش کرد
وەزیری نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: ڕاوەستانی ھێزی دەریایی سپای پاسداران لە بەرامبەر ئەمریکادا جەماوەری ئەمریکای دڵخۆش کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی نێوخۆ، «ئەحمەد وەحیدی» وەزیری نێوخۆ لە پەیامێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە دەستەڵاتی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕاوەستانی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی لە بەرامبەر ئۆپراسیۆنی سەرشۆڕانەی سوپای تیرۆریست و جەردەی ئەمریکا بە جێگای دڵخۆشی و ڕەزامەندیی تێکڕای گەلی ئێران زانی.
لەم پەیامەدا ھاتووە: ڕاوەستانی ھێزمەندانەو زیرەکانەی ڕۆڵە چاونەترسەکانی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، لە بەرامبەر ئۆپراسیۆنی سەرشۆڕانەی سوپای تیرۆریست و جەردەی ئەمریکا، ئەویش لەو ڕۆژانەی کە دەچنەوە سەر ڕۆژی ١٣ی خەزەڵوەر ڕۆژی خەباتی دژی ئیستیکبار بووە ھۆی دڵخۆشیی تێکڕای گەلی ئێران و ھەست بە شانازی کردنی تەواوی چەوساوەکان لە ھەموو شوێنێکی ئەم جیھانە.
وەزیری نێوخۆی ئێران لە پەیامەکەی دا جەختیشی کرد: دەستەڵاتی سەربازانی نیشتیمان لەم گۆڕەپانەدا جیا لە پاراستنی بەرژەوەندی و سەرمایەی نیشتیمانی لە دەریای عوممان، جارێکی تر سام و پشت ئەستووریی خەوشان ھەڵنەگری کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرکەوتنی ھەرەقەتیی حەق بە سەر بەتاڵی وەبیر ھێنایەوە.