سەرۆک کۆماری ئێران : ئێران و تورکیا دەبێ ئامادەی بەرزکردنەوەی پێوەندی لە ئاستی ئێستاوە بۆ هاریکاریی هەمەلایەنە بن
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیداری وەزیری دەرەوەی تورکیادا گوتی : ئێران و تورکیا دەبێ ئامادەی بەرزکردنەوەی پێوەندی لە ئاستی ئێستاوە بۆ هاریکاریی هەمەلایەنە بن.
سەید ئیبراهیم رەییسی رۆژی دوشەممە لە چاوپێکەوتنی مەولوود چاوش ئوعڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا ، بە ئاماژە بەوەی کە گەشەی پێوەندیی دوو وڵات بە تایبەت لە بواری پرسە تیجاری و ئابووریەکان لە بەرژەوەندیی دوو وڵاتدایە گوتی :ئێران و تورکیا دەبێ بە یەکجارەکی کردنی نەخشە رێگای بەرزکردنەوەی هاریکاریەکان ئامادەی بەرزکردنەوەی پێوەندیەکان لە ئاستی ئێستاوە بۆ هاریکاریی هەمەلایەنە بن .
سەرۆک کۆمار گوتیشی : هاریکاریی ناوچەیی دوو وڵات دەبێ بگۆڕێ بۆ هاریکایی نێودەوڵەتیی و ئەم جۆرە هاریکاریانە بە لەبرچاوگرتنی جێگە و پلەی گرنگی دوو وڵات دەتوانێ لە هاوکێشە جیهانیەکان دا کاریگەر بێت .
وەزیری دەرەوەی تورکیاش لەم دیدارەدا وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەم وڵاتە بە دوای خێرایی دان بە بەرزکردنەوەی ئاستی پێوەندیەکان لە گەڵ ئێرانە گوتی : تورکیا سوورە لەسەر ئەوەی کە ئاستی هاریکاریەکان لە گەڵ تاران هەرچی زیاتر زیاد بکات .