کانونی یه‌که‌م 06, 2021 15:10 Asia/Tehran
  • شەمخانی لە دیداری بەرپرسی باڵای ئاسایشیی ئیمارات : ھاوکاریی وڵاتانی ناوچەکە دەستەبەری ئاسایش و سەقامە

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ھاریکاریی وڵاتانی ناوچەکەی بە خاڵی پێویستی سەقام و ئاسایشی پاوەجێ زانی .

عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە دیداری شێخ تەحنوون بن زاید راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیمارات بە ئاماژە بەوەی کە سەقام و ئاسایشی پاوەجێ لە سایەی وتووێژی بەردەوام و ھاریکاریی وڵاتانی ناوچەکە دەکرێت ، گوتی : پێوەندی گەرم و دۆستانە لە گەڵ دراوسێکان و گۆڕینەوەی پتانسێلی ئابووری و تیجاری و وەبەرھنێان سەرەکی ترین ئەولەویەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سیاسەتی دەرەوەیی دایە . 

شەمخامی گوتیشی : دەبێ بۆ نەھێشتنی ناکۆکیەکان  وتووێژ و تەبایی جێگەی شێوازی سەربازیی بگرێتەوە . 

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیماراتیش بە ئاماژە بەوەی کە ئێران وڵاتێکی گەورە و بەھێزی ناوچەکەیە گوتی : گەشەپێدانی پێوەندی گەرم و برایانەی نێوان ئەبووزەبی و تاران لە ریزی سەریەتیەکانی ئیماراتە . 

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیمارات ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتە تاران .

سەرپەیڤ