کانونی یه‌که‌م 06, 2021 23:13 Asia/Tehran
  • رەییسی لە دیداری میقداد : بە دوای بەھێزکردنی پێوەندیی تاران دمشق داین بە تایبەت لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێوەندیی ئێران و سوریای بە ستراتژیک زانی و جەختی کردەوە لەسەر بەھێزکردنی بناغە قایمەکانی پێوەندی نێوان دوو وڵات بە تایبەت لە بوارەکانی ئابووری و تیجاری .

سەید ئیبراھیم رەییسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی دوشەممە لە چاوپێکەوتنی فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا ، بەردەوامیی ئامادەبوونی نایاسایی ھێزە بیانیەکان لە ناوچەکە و خاکی سوریای بۆ ئاسایش و سەقامی ناوچەکە بە مەترسیدار زانی و گوتی : داعش دەسکردی ئەمریکیەکانە و ئەمڕۆکە ئامادەبوونی داعش و ئەمریکا لە ھەر جێگایەکی ناوچەکە خەسارێکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامی گەلان . 

فەیسەڵ میقدادیش لەم دیدارەدا بە ئاماژە بەوەی کە سوریا سوورە لەسەر ئەوەی کە ھەموو پتانسێلەکانی ھاریکاریی بۆ بەھێزکردنی پێوەندیی تاران - دمشق بە ئاڕاستەی بەرژەوەندیی ھاوبەشی دوو گەل چالاک بکات ، گوتی : گەلی سوریا ھەرگیز داکۆکی و یارمەتیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بیر ناکات . 

سەرپەیڤ