وەزیری ڕێگابان و شارچێکردنی ئێران: پەیوەندیی بازرگانیی نێوان ئێران و سووریا بە داکۆکیی کەرتی تایبەتی مسۆگەر دەبێت
وەزیری ڕێگابان و شارچێکردنی ئێران ڕایگەیاند: پەیوەندیی بازرگانیی نێوان ئێران و سووریا دەبێ بە چڕبوونەوە لە سەر کەرتی تایبەتی پێک بێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڕوستەم قاسمی» وەزیری ڕێگابان و شارچێکردنی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریغا لە تاران وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندیی گەرم و گوڕی نێوان دوو وڵات، وتیشی: ئێران و سووریا لە بواری جۆربەجۆردا ھاوکاریی باشیان پێکەوە ھەیە، بەڵام ھاوکاریی ئابووری بەوجۆرەی کە جێگەی پەسەندی سەرکردەکانی دوو وڵاتە، ھێشتا بە ئەنجام نەگەییشتووەو چوارچێوەی دڵخوازی ھەردووک لا پێک نەھاتووە.
وەزیری ڕێگابان و شارچێکردنی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ڕۆڵی کەرتی تایبەتی لە داھاتووی پەیوەندیی ئابووری ئێران و سووریا وتیشی: بەرھەمی ھاوبەش دەتوانێ بنەمایەکی باش بێت بۆ ھاوکارییە ئابوورییەکانی دوو وڵات.
«فەیسەڵ میقداد» وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریاش وێڕای ستایش کردنی داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جەماوەرو دەوڵەتی سووریا لە خەباتی دژی تیرۆریزم وتی: ئەو وڵاتانەی کە لە سەردەمی دژواری دا لە تەنیشتی گەلی سووریادا وەۆستان، لە بنیاتنانەوەی سووریاش لە تەنیشتی گەل و دەوڵەتی سووریادا دەبن.
وتیشی: ڕێککەوتننامەو لێک گەییننامەی زۆر لە نێوان دوو وڵاتی ئێران و سووریا واژۆ کراون کە دەبێ بچنە واری جێبەجێ کردنەوە.