ئیسلامی: بانگەشەی پیتاندنی لەسەدا ٩٠ لە ئێراندا درۆیە
کانونی یهکهم 14, 2021 11:11 Asia/Tehran
سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران وتی: ئێران بەدەر لە چوارچێوە ھیچ ھەنگاوێکی ھەڵنەگرتووەو بوختانەکانی پەیوەست بە پیتاندنی لەسەدا ٩٠ درۆیە.
«موحەممەد ئیسلامی» سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکی تایبەتی دا لەگەڵ ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن لە بارەی چەواشەکاری لەمەڕ چالاکیی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران و بانگەشەی پیتاندنی لەسەدا ٩٠ لە ئێراندا وتیشی: ئەم بابەتە درۆیەو بنگەشەگەلێکی پتورکاون کە دوژمنان و بە تایبەت باڵە زایونییەکان دەیدەنە پاڵ وڵاتی ئێمە.
ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە، ئێران لە چوارچێوەی یاساوڕێساکانی ئاژانس دا دەجوڵێتەوەو ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بە پێی یاساو داب و نەریتەکان چاودێریی ڕەوتی تەواوی چالاکییەکانمان دەکات و قەت بەدەر لە چوارچێوەی دیتاری کراو ھیچ ھەنگاوێکمان ھەڵنەگرتووە.