کانونی یه‌که‌م 25, 2021 22:54 Asia/Tehran
  • رەییسی : مەشقی سەربازیی پەیامبەری ئەعزەم نیشانەی توانایی ئێران بۆ بەرگریی لە بەرژەوەندیی و ئاسایشی نیشتمانیە

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کردەوە نمایشی سەربازیی "پێغەمبەری ئەعزەم" نیشاندەری ئیرادە و توانای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرگری کردن لە بەرژەوەندی و ئەمنیەتی میللەتی ئێرانە.

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی کۆماری ئێران وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا (د.خ) له‌ لێدوانێکدا له‌باره‌ی راهێنانی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران رایگه‌یاند: "مانۆڕی هێزه‌کانی ئێران سەلماندنی ئیرادە و توانای کۆماری ئیسلامیە بۆ بەرگری کردن لە بەرژەوەندی و ئاسایشی گەلانی ئێران".

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وێڕای ڕێزلێنان لە هەوڵەکانی سوپای پاسداران بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "هەر کردەوەیەکی دوژمنکارانه‌ لەلایەن دوژمنانەوە رووبەڕووی وەڵامێکی گشتگیر و یەکلاکەرەوە دەبێتەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و هاوکێشە ستراتیژییەکان بە شێوەیەکی کاریگەر و گرنگ و بەرچاو دەگۆڕێت".

سەرپەیڤ