کانونی یه‌که‌م 28, 2021 20:50 Asia/Tehran
  • ڕەییسی سەرەتای ساڵی تازەی زایینی سەردانی ڕووسیا دەکات

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی: سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی سەرەتای ساڵی تازەی زایینی سەردانی ڕووسیا دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «عەلی بەھادۆریی جەھرومی» وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە دووھەمین پرێس کۆنفرانسی خۆی دا لەگەڵ میدیاکان لە پەیوەندی لەگەڵ وردیات و کاتی سەردانەکەی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ مۆسکۆ وتی: لە درێژەی ھەڵس و کەوتی ستراتژیی ئێران و ڕووسیا ، «ڤیلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بانگێشتنی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی کردووە ھەتا سەردانی ڕووسیا بکات و سەرەتای ساڵی تازەی زایینی بڕیارە ئەم سەردانە ئەنجام یگرێت.

وتیشی: ئەم سەردانە لە چوارچێوەی سیاسەتی ئێران لە بارەی ھاوکاریی دوو قۆڵی و چەند قۆڵیی جیھانی بە ئەوبەرایەتیی وڵاتانی دراوسێ ئەنجام دەگرێت و تەوەرەی باسەکانیش پەیوەستن بە ھاوکاریی ئابووری و بازرگانییەوە.

«بەھادۆریی جەھرومی» ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بۆ نزیک بوونەوەی ١٣ی بەفرانبار ساڵگەڕی شەھید بوونی «حاج قاسم سولەیمانی» وتی: «حاج قاسم سولەیمانی» لە ھەنگاوێکی تیرۆریستیی ئەمریکادا شەھید کرا کە دیارە لە ڕووی مافەوانییەوە بەدواداچوون دژی بکەران و پێکەرانی ئەو ھەنگاوە تیرۆریستییە بەبڕشتانە بەردەوام دەکرێت.

سەرپەیڤ