وڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بانگەشەکانی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی موشەکیی ئێران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی دوشەممە گوتی : کێشە و گرفتەکانی ئەمڕۆ ناوچەی رۆژاوای ئاسیا لە ئەنجامی دەسستوەرانی وڵاتانی دەرەوەی ناوچەکەیە .
سەعید خەتیب زادە ئەمڕۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی خۆی لە گەڵ پەیامنێران دا لە بارەی بانگەشەی نوێی رابێرت مالی ، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لەمەڕ ئەوەی کە ئەم وڵاتە بەرنامەی موشەکیی خۆی بۆ هەڕەشەلێکردنی دراوسێکان دەکار دێنێ ، گوتی : ئەمریکا لە جیاتی ئەوەی کە دەست وەرداتە پرۆسەی ئاسایی ناوچەکە ، باشتر وایە مەودای خۆی لە گەڵ ناوچەکە بپارێزێ .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە رێککەوتنی ناڤۆکییش بە وتنی ئەوەی کە پاشەکشە و ڕاستبینی لایەنە ڕۆژاواییەکان لە گفتوگۆکانی ڤیەنا دەبینین، وتی: ئەوان ناتوانن هیچ داخوازییەک سەرتر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە پرسی ناڤۆکیان هەبێت.
سەعید خەتیب زادە هەروەها بە ئاماژە بە دووهەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی حاج قاسم وتی: وەزارەتی دەرەوە تا کاتێک کە ئەنجامدەرانی تیرۆری حاجی قاسم سولەیمانە نەباتە بەردەم دادگا، هەوڵەکانی خۆی ڕاناگرێت.