کانونی دوھەم 18, 2022 16:57 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی وەزیری وزەی ئێران و وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی قەتەر

وەزیری وزەی ئێران و وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی قەتەر لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکاریی دوو لایەنە پێیان داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، «عەلی ئەکبەر میحرابییان» وەزیری وزەی ئێران و «شێخ موحەممەد سانی»  وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی قەتەر لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کە ھەشتەمین لێژنەی ھاوبەشی ھاوکارییە ئابوورییەکانی دوو وڵات دوای مانگی ڕەمەزان بەڕێوە بەرن.

ھەردووک لا لە بارەی باش بوونە٩وەی تەشەنای «کۆڤیدی_١٩» لە وڵاتانی ئێران و قەتەرو پەڕینەوە لە دۆخی قەیراناویش بیروڕایان گۆڕییەوە.

«میحرابییان» لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەڵوێستی دەوڵەتی ئێران پەرە پێ دانی ھەڵس و کەوتی نێونەتەوەیی لەگەڵ دراوسێکانە، وتیشی: لە ئێستادا شایەتی پەرە سەندنی پەیوەندییەکانی ئێران و قەتەرین و چاوەڕئوانین پەیوەندیی نێوان دوو وڵات نەک ھەر باش بەڵکو ناوازەش ببێت.

سەرپەیڤ