دەست پێ کرانی مەشقی پێکھاتەی پشتێنی ئاسایشتی دەریایی ٢٠٢٢
مەشقی پێکھاتەی پشتێنی ئاسایشتی دەریایی ٢٠٢٢ بە ئامادە بوونی یەکەکانی ڕووبەرو فڕیوەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ھێزی دەریایی وڵاتانی چین و ڕووسیا لە ناوچەی باکووری ئەقیانووسی ھیند دەستی پێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، ئەمیری دەریاداری دووھەم «موستەفا تاجەددینی» وتەبێژی مەشقی پێکھاتەی پشتێنی ئاسایشتی دەریایی ٢٠٢٢ وتی: لەم مەشقەدا کە دوای بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی تێگەیاندنی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھیەینی دەستی پێکراوە، ھەموو جۆرە پرۆڤەیەکی تاکتیکی لەوانە دەربازکردنی ئاوگەڕێکی ئاگر تێبەربوو، ڕزگار کردنی ئاوگەڕێکی ڕفێندراوو تەقەی دژی ئامانجی دیاری کراوی دەریایی لە شەوو ڕۆژدا لەو پرۆڤە تاکتیکی و ھەلمەتیانەیە کە بە بەشداریی یەکەکانی سێ وڵاتی ئێران و چین و ڕووسیا ئەنجام دەگرێت.
وتەبێژی مەشقی پێکھاتەی پشتێنی ئاسایشتی دەریایی ٢٠٢٢ بە دەربڕینی ئەمەی کە ناوچەی باکووری ئەقیانووسی ھیند لە بەر بوونی ئاوەڕێ و گەرووە گرینگەکانی بابولمەندەب، مالاکاو ھورموز گرینگایەتییەکی زۆریان ھەیە وتیشی: ئەم سێ گەرووە لە ناوچەکەدا وەک سێ گۆشەی زێڕین لە ناوچەکەدا ناوی دەبردرێت. ئەمە جیا لەوەی کە دەریای عومان و باکووری ئەقیانووسی ھیندیش لە ڕیزی ناوچە گرینگە بازرگانییەکانی جیھانن.
ەمیری دەریاداری دووھەم «موستەفا تاجەددینی» جەختی لەوەش کردەوە کە، دروشمەکەی ئە مەشقە واتە «پێکەوە بۆ ئاشتی و ئاسایشت» نمونەیەکی بەرچاوی ئەم ڕاستییەیە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاستی ناوچەکەو جیھان بە پێکھێنانی یەکێتییە ستراتژییەکانی پشتبەستوو بە بەرژەوەندی و ڕێزنانی بەرامبەر، قەت تەریک نەکەوتووەتەوەو ناشکەوێت.