کانونی دوھەم 27, 2022 06:44 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ ئۆردوی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی وڵات

لە سەروبەندی یاریی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران و عێراق بۆ گەییشتن بە مۆندیاڵ، پەیامی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ئۆردووی تیپی نیشتیمانیی وڵات ڕاگەیەندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، لە سەروبەندی یاریی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران و عێراق بۆ گەییشتن بە مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر پەیامی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ئۆردووی تیپی نیشتیمانیی وڵات ڕاگەیەندرا.

لەم پەیامەدا ھاتووە، جیا لە دەرەنجامی یسارییەکە، ئامادە بوونتان جێگای شانازییە بۆ وڵات و یارییەکی جوامێرانەو لە یاد نەکراو شادی بۆ جەماوەری خۆشەویستمان بە دیاری دێنێ.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی ق ۆناغی یەکجاریی ھەڵبژاردنی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕووبەڕووی تیپی نیشتیمانیی عێراق دەبێتەوە.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران ئەگەر بێتو بە سەر تیپەکەی عێراق دا سەرکەوێت ڕەچەیەکی مێژوویی لە ڕووی خێراترین ھەڵکشان بۆ قۆناغی مۆندیاڵ دەشکێنێ.

سەرپەیڤ