کانونی دوھەم 30, 2022 13:01 Asia/Tehran
  • رەییسی لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ماکرۆن: هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان بنەمای سەرەکی ڕێککەوتنە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێران لە ڕەوتی دانوستانەکان، ویستی خۆی بۆ دەستخستنی ڕێککەوتن سەلماندووە و هەر هەوڵێک لەلایەن لایەنی بەرامبەرەوە، لەو پێوەندیەدا ئەبێ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، تاقی کردنەوە و دەستەبەرکاری بگرێتەوە.

 ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا شەوی رابردوو لە پێوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، گفتوگۆی کرد. ڕێکارەکانی تۆکمە کردنەوەی پێوەندی دوولایەنە، پرسی ناوچەیی و دوایین دۆخی دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە ڤیەنا تەوەری ئەو گفتوگۆ تەلەفۆنیە بوو.

ڕەئیسی بە ئاماژە بە دانپێدانانی ئەمریکا بە شکستی سیاسەتی زیاترین گوشار، جەختی کرد: ئێران لە ڕەوتی دانوستانەکان، ویست و جیدی بوونی خۆی بۆ دەستخستنی رێککەوتن سەلماندووە و هەر هەوڵێک لەلایەن لایەنی بەرامبەرەوە، لەو پێوەندییەدا هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، تاقی کردنەوە و دەستەبەرکاری دەگرێتەوە.

ناوبراو بە جەختکردن لەسەر ئەوەی کە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە تەنیا لە ڕێگای ڕێگاچارەی ناوچەییەوە دێتە دی نە دەستێوەردانی بیانی، داوای سەرەنجی کۆمەڵگای جیهانی بە قەیرانی یەمەن و نەهێشتنی گەمارۆ لە سەر خەڵکی ستەملێکراوی ئەو وڵاتەی کرد.

سەرۆککۆماری فەڕەنساش جەختی کرد کە ئێران مافی خۆیەتی متمانەی بە ئەمریکا نەبێت چونکە ئەمریکایە کە بووەتە هۆی قەیران.

سەرپەیڤ