دانیشتنی پارێزگاری سلێمانی لە گەڵ چالاکانی ئابووریی پارێزگای کوردستانی ئێران
شوبات 28, 2022 18:52 Asia/Tehran
پارێزگاری سلێمانی لە کۆبوونەوە لە گەڵ چالاکانی ئابووریی پارێزگەی کوردستانی ئێران ، رایگەیاند ، کردنەوەی ناوچەی ئازادی ھاوبەش پێویستی بە کاری پسۆڕیی ھەیە .
ھەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی ھاوڕێی شاندێکی ئابووریی ، بۆ دانوستان لە گەڵ شاندی ئێرانی ، رۆژی دوشەممە لە رێگەی سنووری باشماخی مەریوانەوە گەیشتە پارێزگەی کوردستان و لە لایەن بەرپرسانی سیاسی ، ئاسایشی و ئابووریی پارێزگەی کوردستانی ئێران پێشوازیی لێکرا.
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ھەڤاڵ ئەبووبەکر رۆژی دوشەممە لە دانیشتن لە گەڵ چالاکانی ئابووریی پارێزگەی کوردستان لە مەریوان لە بارەی کردنەوەی ناوچەی ئازادی تیجاریی ھاوبەش گوتی ، دەسپێکی ھەڵمەتی کارگێڕیی ناوچەکانی ئازادی تیجاری ھاوبەشی بانە و مەریوان دەرفەتێکی گونجاوە تا خەڵک کاڵای باش و بە کوالیتییان دەست کەوێ .