وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشت لە بارەی قەیرانی یەمەنەوە شوێنھاتی نەرێنییی لە سەر ڕێگای ئاشتی لێ دەکەوێتەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشت لە بارەی قەیرانی یەمەن و ئەو زمانەی بۆی بەکار ھێنراوە، شوێنھاتی نەرێنییی لە سەر ڕێگای ئاشتی لێ دەکەوێتەوەو ھەڵوێستی ھەردووک لا زیاتر لە جاران لێک دوور دەخاتەوە.
«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بڕیارنامەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی قەیرانی یەمەنەوە وتیشی: بە داخەوە ئەم بڕیارنامەیەو ئەو زمانەی بۆی بەکار ھێنراوە لەژێر کاریگەریی تێبینیی سیاسی و لۆبیی وڵاتانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکارو بە پێچەوانەی ھەوڵەکانی ئێستایە بۆ دەست پێ کردنەوەی ڕەوتی سیاسی.
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کردەوە، ھەر لە سەرەتای شەڕی یەمەنەوە ڕوانگەی لایەنگرانەو بە پێچەوانەی ڕاستییەکانی یەمەن، بە جڵەوکێش کردنی داکۆکی کارانی سەرەکیی دەست درێژی بۆ سەر وڵاتی یەمەن لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، نەک ھەر کاریگەریی لە سەر کەم کردنەوەی قەیرانەکە نەبووە، بەڵکو ھۆکارێکیش بووە بۆ بەردەوام کران و زۆر خایاندنی نالەبارترین کارەساتی مرۆڤیی سەدە.
ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دووشەممە ٢٨ی فڤریە ڕەزامەند بوو بە درێژکردنەوەی قەدەغەی چەکەمەنی دژی ئەنساروڵڵای یەمەن و بڕیارنامە پێشنیارکراوەکەی ئیماراتی پەسەند کرد کە خوازیاری پەرە پێ درانی قەدەغەی چەکەمەنیانە دژی کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی ئەنساروڵڵا بۆ تەواوی ئەم لایەنە بوو.