نیسان 03, 2022 10:02 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ لە ئێران یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە

ناوەندی مانگ بینینی نوسینگەی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە راگەیاندنی ئەوەی کە ئێوارەی ھەینی لەسەر شەممە مانگ نەبینراوە ، رایگەیاند رۆژی یەکشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە .

بە پێی ئاگادارینامەکە ، مانگی شەواڵ 30 رۆژ راگێندرا و ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە . 

وڵاتانی قەتەر ، عەرەبستانی سعودی ، فەلەستین ، بەحرێن ، سوریا ، ئیمارات و یەمەن و ھەرێمی کوردستانی عێراق رۆژی شەممەیان وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان راگەیاند . 

لە تورکیا و کۆماری ئازەربایجانیش رۆژی شەممە وەک یەکەم رۆژی مانگی موبارەکی رەمەزان دیاریکراوە . 

لە عێراق ، نوسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئەم وڵاتە ، رۆژی یەکشەممە ( ئەمڕۆ)ی وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد . 

سەرپەیڤ