لە تاران بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار،پەردە لەسەر 9 دەستکەوتی ئەتۆمیی لادرا
نیسان 09, 2022 20:30 Asia/Tehran
کۆماری ئیسلامیی ئێران پەردەی لەسەر 9 دەستکەوتی ئەتۆمیی لادا و ئیبراهیم رەییسی سەرۆک کۆماریش گوتی، پاشەکشێ لە زانست و پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمیی ناکەین.
ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران پیشانگەیەکی بە بۆنەی 16ھەمین ساڵیادی نیشتمانیی تەکنەلۆژیای ئەتۆمیی وڵاتەکەی کردەوە و تیایدا 9 ئامێری نوێی پزیشکی و پیشەسازی نمایشکران کە دەستکەوتی ئەتۆمیین .
ھەر لە پیشانگەکەدا، ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران سێ بەرنامەی بۆ بەرھەمھێنانی 10 ھەزار مێگاوات کارەبا و دروستکردنی وێستگەیەکی 360 ھەزار مێگاواتی ئاشکراکرد.
پیشانگەکە بە ئامادەبوونی سەید ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار کرایەوە کە بەکارھێنانی بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی بە مافی ڕەوای ئێران وەسفکرد و ڕاشیگەیاند، ھەرگیز پاشەکشێ لە زانست و پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمیی ناکەین.