May 24, 2022 10:56 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: پەیوەندییە باشەکانی ئێران و عوممان ھاوکارییە ناوچەییەکان پەرە پێ دەدات

سەرۆک کۆماری ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەڵوێستی ئێران و عوممان لە زۆرێک بابەت دا یەک دەگرنەوە، وتیشی : پەیوەندییە باشەکانی ئێران و عوممان ھاوکارییە ناوچەییەکان پەرە پێ دەدات.

ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی «ھەیسەم بن تاریق ئالی سەعید» سوڵتانی عومان و بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو، سەرلە بەیانیی ڕۆژی سێ شەممە گەییشتەوە فڕگەی میھرئابادی تاران.

دیدارو وتووێژی لەگەڵ سوڵتانی عوممان، جێگری سەرۆک وەزیرانی عوممان، بازرگانان و ھەڵسوڕاوانی ئابووری و ئێرانییەکانی دانیشتووی عوممان لە بەرنامەکانی گەشتی یەک ڕۆژەی «ڕەییسی» بۆ عوممان بوو.

لە ڕەوتی ئەم گەشتەدا ١٢ بەڵگەنامەی ھاوکاری لە بوارەکانی وزە، سیاسی، گواستنەوە، ھاوکاریی دیپلۆماسی، پەیوەندیی بازرگانی و ئابووری، زانستی، ژینگە و وەرزشیی لەنێوان کاربەدەستانی ھەردووک وڵات واژۆ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دوای گەڕانەوەی لە گەشتە فەرمییەکەی بۆ عوممان، وتیشی: لە دانیشتنەکانی ڕۆژی دووشەممەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عوممانی جەخت لەم بابەتە کرایەوە کە، ھاوکاریی نێونەتەوەیی دوو وڵات پێویستەو ھەڵوێستەکانی ھەردووک وڵات لە زۆربابەت دا یەک دەگرنەوە.

ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» وتیشی: لە دانیشتنی ھەڵسوڕاوانی ئابووری، بازرگانانی دوو وڵات ، گرفتەکانی خۆیانیان لە بواری بازرگانی، گواستنەوەی پارە، بابەتگەلی بانکی و دراڤی و گومرگی بە ئامادە بوونی وەزیری پیشەسازی و کانزاکان و بازرگانیی عوممان تاوتوێ کردو لەم بوارەش دا بەم زووانە لەمپەرەکان ھەڵدەگیردرێن ھەتا ڕێگا بۆ بازرگانی و کاری ئابووری سانا بکرێت.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: لە دانیشتن لەگەڵ ئێرانییەکانی دانیشتووی عوممانیش دا باسی گرفتە مافەوانی و کلتووری و پەروەردەییەکانیان کرا کە لە بارەی ئەمەشەوە ھێندێک بڕیار درا کە ھێندێکیان دەبێ لە تاران دا بەدواداچوونی بۆ بکرێت.

سەرپەیڤ