بەڕێ کرانی تەرمی شەھیدی بەرگریکاری گڵکۆ پیرۆزەکان لە تاران
May 24, 2022 13:22 Asia/Tehran
نەریتی بەڕێ کرانی تەرمی سەرداری شەھیدی بەرگریکاری گڵکۆ پیرۆزەکان «حەسەن سەییادخودایی» لە تاراندا بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، نەریتی بەڕێ کرانی تەرمی شەھید «حەسەن سەییادخودایی» ئەمڕۆ سێ شەممە لە مەیدانی «ئیمام حسەین»ی تاراندا بەڕێوە براو بۆ ئەسپەردە کردنیش گوێزرایەوە بۆ مەزارگەی «بەھەشتی زەھرا».
بە پێی ڕاگەیاندنی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ھەنگاوی پێویست بۆ ناس کران و گرتنی بکوژو یان بکوژانی ئەم شەھیدەی بەرگریکاری گڵکۆ پیرۆزەکان ھەڵگیراوە.
نەریتی ماڵئاوایی کردن لەگەڵ تەرمی پیرۆزی سەرداری شەھیدی بەرگریکاری گڵکۆ پیرۆزەکان «حەسەن سەییادخودایی» ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو لە میعراجی شەھیدانی تاران بەڕێوە برا.