حوزه‌یران 24, 2022 16:28 Asia/Tehran
  • سەردانی بۆرێل بۆ تاران ، ئەمشەو

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەردانی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپای بۆ تارانی ڕاگەیاند.

 

ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن کە ئیدیعای شێوازی دیپلۆماسی لە بەرامبەر ئێران وهەوڵی گەڕانەوەی بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی دەکات ، تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ نیشاندانی نیازپاکی خۆی.

زۆربەی ئەو وڵاتانەی بەشدارن لە دانوستانەکان دا دەیانەوێت گفتوگۆکان خێراترکۆتایی پێ بهێنرێت، بەڵام گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی چاوەڕوانی بڕیاری سیاسی ئەمریکایە لەسەر چەند پرسێکی سەرەکی کە ماونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران  باسی سەردانی جۆزێب بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە تاران و دیدار لە گەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران وچەند کاربەدەستی دیکەی کرد . 

بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە سەردانەکەدا کە بەشێکە لە ڕاوێژکارییە بەردەوامەکانی نێوان ئێران و یەکێتیی ئەورووپا، تیشک دەخرێتە سەر پێوەندییە دووقۆڵییەکان، هەندێک بابەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، هەروەها دوایین دۆخی دانوستانەکان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئابلۆقەکان . 

سەرپەیڤ