لەناوبردنی باندی نێودەوڵەتیی ترانزیتی کۆکاین بۆ ئێران
بەرپرسی پۆلیسی دژە مادەی هۆشبەر لە هێزی پۆلیسی ئێران لەناوبردنی باندی نێودەوڵەتی قاچاخچێتی و ترانزێتی کۆکاین لە وڵاتانی ئەمریکای باشوورەوە بۆ ئێران و دەستبەسەرکردنی دوو کەسی بیانی ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەدا و سیما، عەمید مەجید کەریمی، بەرپرسی پۆلیسی دژە مادەی هۆشبەر لە هێزی پۆلیسی ئێران، ڕۆژی شەممە گوتیشی : ئەفسەرانی جێگرایەتی ئیتلاعاتی ناوچەیی پۆلیسی دژە مادەی هۆشبەر لە هێزی پۆلیسی ئێران بە ئاڕاستەی کار بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاری تایبەتمەند لەگەڵ پۆلیسی یەکێک لە وڵاتان لەسەر ڕێڕەوی ترانزێت، لەبارەی چالاکییە تاوانکارییەکانی باندی ترانزێتی ماددە هۆشبەرەکان لە هەندێک وڵاتی ئەمریکای باشوورەوە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاگادار بوو.
بەرپرسی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی هێزی پۆلیس گوتی: بە ڕێوشوێنی تەکنیکیی ئاڵۆز، دیاری کرا کە قاچاخچیەکان بەنیازن بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی (رە) لە ڕێگەی گەشتەکانی وڵاتانی ئەمریکای باشوورەوە بهێنن و لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی بیھێننە نێو ئێران .
ئەم بەرپرسە باڵایەی پۆلیس لە ڕوونکردنەوەی وردەکاریی دەستبەسەرکردنی تۆمەتباران ڕایگەیاند: بە وریایی و چاودێریی ھەواڵگریی لەلایەن ستافی جێگری ئیتلاعاتی ناوچەیی هێزی پۆلیسەوە، هەروەها بە هاوکاری پۆلیسی دژە ماددە هۆشبەرەکانی فڕۆکەخانەی حەزرەتی ئیمام خومەینی، دوو هاوڵاتی بیانی کە بەنیاز بوون زیاتر لە ٦ کیلۆ کۆکاین لە توێی جانتایەک دا ترانزێت بکەن، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی لەناکاودا دەستگیرکران.