ئاب 30, 2022 17:20 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: لە تەواوی ڕووداوو پێشھاتەکاندا خەڵک «پاڵەوانی سەرەکیی بەسەرھاتی شۆڕش» بوونە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی فەرموویانە: لە تەواوی ڕووداوو پێشھاتەکاندا خەڵک «پاڵەوانی سەرەکیی بەسەرھاتی شۆڕش» بوونەو ئەم ڕاستییەش مایەی وانەو پەندوەرگرتنە و بە تەواوی کاربەدەستان دەڵێت کە چلۆن لەگەڵ ئەم نەتەوەیە بجوڵێنەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک کۆمارو ئەندامانی کۆڕی حکومەت، وێڕای شی کردنەوەی دەستکەوتەکانی حکومەت لە ماوەی یەک ساڵدا، بۆ ڕوونکردنەوەی ڕاسپاردەگرینگەکانی لەوانە لە بارەی پرسی ئابوورییەوە، وتیشی:  وورووژانی گشتیی جەماوەر لە سەردەمی شۆڕش، سەرسوڕمانی ئیستیکبار لە ھەمبەر مەزنایەتیی شۆڕش، دوژمنایەتیی بێ بڕانەوەی ملھوڕانی جیھانی، بێ دەرعەتان بوونی وڵات و پێتەخت لە بەرامبەر شاڵاوە ئاسمانییەکانی سەددام ، ڕمبازێنی تیرۆریستان لە سەرتاسەری وڵات و بشێوی و ناھێمنی ساڵانی سەرەتای شۆڕش، کردەوەی دەوڵەتەکان و پەرلەمانە جۆربەجۆرەکان دوای شۆڕش، بەشداریی چارەنووسسازی خەڵک لە حەماسەی بەرەڤانیی پیرۆز و بەرەکانی دیکەی بەرنگار بوونەوەی دوژمنان و ئامادە بوونی بێ درێخ و جێی ستایشی جەماوەر لە ڕێپێوان و نەریتە جۆربەجۆرەکان لەو بابەتانەیە کە یادیان بەردەوام دەبێ لە زەینی کۆمەڵگادا بمێنێتەوە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی زیندووکردنەوەی ئومێد و متمانەی خەڵکی بە گرنگترین سەرکەوتنی حکوومەت زانی و وتیشی: خەڵک دەبینن کە حکومەت لە ناوەڕاستی مەیدانەکەدایە و سەرقاڵی کارکردن و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانیانەو خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکات، ئەم ڕاستییەش هیوا و متمانەی خەڵکی ھەتا ڕادەیەکی زۆر بووژاندووەتەوە، ھەڵبەت دیارە ئەم هەوڵانە لە هەندێک بواردا سەرکەوتوو بووە، لە هەندێک بواردا، هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەنجامی پێویست.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی  "دەربازکردنی کۆمەڵگا لەوەی کە چاوەڕوانی بڕیاردان و یارمەتیی بیانییەکان بێت، دوورکەوتنەوە لە خۆشە کردنی وڵات و، گرنگیدان بە بەھرەو بارستاییە نێوخۆییەکانی لە ڕیزی سەرکەوتنەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن ناوبرد.

ناوبراو دەوڵەتی سیانزەھەمی بە «ئەرکناس» ناساندو وتیشی: «ڕوانگەی باش لە بواری سیاسەتی دەرەکی و رۆشنبیری» و« زەق کردنەوەی دروشمەکانی شۆڕش لەوانە دادپەروەری، پشتیوانی کردن لە چەوساوەکان، دوورکەوتنەوە لە کەشخەویستی و ئینجا بەرنگار بوونەوەی ئیستیکباری» لەو خاڵە دیارانەی دەوڵەتی ئێستایە.

سەرپەیڤ