پێکهاتنی ئهنجومهنی نیشتیمانیی سیاسهتی هاوکارییە دوو قۆڵییەکانی ئێران و عێراق
سەرۆکی ژووری ھاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراق پێکهاتنی ئەنجومەنی نیشتیمانیی سیاسهتی هاوکارییە دوو قۆڵییەکانی ئێران و عێراقی ڕاگەیاند.
بەپێی راپۆرتی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراق، «یەحیا ئالی ئیسحاق» بەرپرسی ژووری ھاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراق رایگەیاند: عێراق وەک دووھەم هاوبەشی بازرگانیی ئێران، بۆخۆی بە تەنیا شوێنی مەبەستی زیاتر لە 15%ی کەل و پەلی هەناردەکراوی ئەم وڵاتە بۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهانە.
سەرۆکی ژووری ھاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراق وتیشی: بە سەرنجدانی پێویستیی جم و جوڵی زیاتر لە بواری پەرەپێدانی ھاوکاریی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ عێراق، بڕیار دراوە ئەنجومەنی سیاسەتی هاوکاریی دوولایەنەی ئێران و عێراق لە سەر دەستی ژووری هاوبەش و بەشداریکردنی دەزگا حکومییەکان و کەرتی تایبەتی پێک بێت.
جێگای ئاماژەیە ھاوکارییەکانی ئێران و عێراق لە بواری جۆربەجۆری ئابووری لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە پەرەیەکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە.