دەستپێکی حەوتەی وەحدەت و یەکڕیزی و ساڵگەڕی لەدایکبوونی پێغەمبەری سەردار(ص) پیرۆز بێت
سبەینێ (یەکشەممە)، ١٢ی مانگی ڕەبیعولئەووەڵی ١٤٤٤ی کۆچیی مانگی، هاوکات لەگەڵ ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، بەپێی ڕیوایەتێک، ڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی محەممەدی مستەفا (ص)، پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام و دەستپێکی حەوتەی وەحدەت و یەکڕیزییە .
لە ڕوانگەی سوننەکانەوە ١٢ی ڕەبیعولئەووەڵ لە ڕوانگەی شێعەکانەوە ١٧ی ڕەبیعولئەووەڵ ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (ص)ـە.
حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری گەورەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە یەکێک بوو لە بانگخوازانی وەحدەت و یەکڕیزی لە جیهانی ئیسلامدا، ئەم پرسەی بۆ یەکگرتنەوە و لێک نزیککردنەوەی چینە جۆربەجۆرەکانی کۆمەڵگای ئیسلامی هێنایە ئاراوەو ئەو مەودایەی نێوان ئەم دوو بەروارەی واتە ھەر لە ١٢ ھەتا ١٧ی ڕەبیعولئەووەڵی وەک "حەوتەی وەحدەت"ناودێر کرد.
ئەم حەوتەیە دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی زیاتر لە پێویستیی هاودەنگی و یەکڕیزیی جیهانی ئیسلام بکۆڵینەوە، بە تایبەت لەم کاتە پڕ لە پشێوی و ئاژاوەیەدا.
هەرچەندە موسڵمانانی ئایینزا جۆربەجۆرەکان لە هەندێک بۆچوون و حوکمدا جیاوازن، بەڵام هاوبەشیی زۆریان پێکەوە هەیە وەک باوەڕبوون بە یەک خودا و کتێبی پیرۆز و پێغەمبەر و ڕووگەیەکی ھاوبەش.
هەروەها موسڵمانان لەسەر ئەنجامدانی عیبادەتی گرینگ وەک نوێژ و ڕۆژوو و حەج و زەکات و هتد کۆکن.
ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەستپێکی حەوتەی پیرۆزی وەحدەت و یەکڕیزی و ساڵگەڕی دایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام (ص) پیرۆزبایی لە هەموو موسوڵمانانی جیهان دەکات.