بانگکرانی باڵوێزی بەریتانیا لە تاران بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران
دوابەدوای ڕاگەیەندرانی بایکۆتی سەرەڕۆیانەو بێ ناوەڕۆکی لەندەن دژی چەند بەرپرس و یەکەیەکی دامەزراوەیەکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، «سیمۆن شێرکلیف»، باڵوێزی بەریتانیا لە تاران بانگی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.
حکومەتی بەریتانیا دوای دەستوەردانەکانی لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی ئێران، ڕۆژی دووشەممە پۆلیسی ئاسایشتی ئەخلاقی و چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمنی و سیاسیی ئێرانی خستە لیستی بایکۆتەکانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، لە ڕەوتی بانگ کرانەکەی باڵوێزی بەریتانیا، ناڕەزایەتی توندی تاران لە دژی بەریتانیا لەبەر دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە «شێرکلیف» ڕاگەیەندراو کردەوەی دەستوەردانەی ئەو وڵاتە بە توندی شەرمەزار کرا.
ههروهها باڵوێزی بهریتانیا ئاگادار کرایەوە که کۆماری ئیسلامیی ئێران گرتنهبهری ھەنگاوێکی ھاوچەشن بە مافی خۆی دەزانێ و «شێرکلیف»یش ڕایگهیاند که دهستبهجێ ئهو بابهته بۆ لهندهن دەگوازێتەوە.
لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا ئەمە سێیەمین جارە باڵیۆزی بەریتانیا بانگی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەکرێت.