تشرینی یه‌که‌م 19, 2022 14:35 Asia/Tehran
  •  «سەیید سەوڵەت مورتەزەوی» بوو بە وەزیری ھەرەوەزی،کارو خۆشبژیویی کۆمەڵایەتیی ئێران

نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دەنگی متمانەیان بە «سەیید سۆڵەت مورتەزەوی» وەک وەزیری هەرەوەزی، کار و خۆشبژیویی کۆمەڵایەتیی دەوڵەتی سیانزەھەم بەخشی .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە ١٧٦ دەنگی بەڵێ، ٦٤ دەنگی نەخێر و ١٣ دەنگی بێلایەن لە کۆی گشتیی ٢٥٨ نوێنەری ئامادەبوو لە دانیشتنی کراوەی مەجلیس، ڕەزامەندیی خۆیان بۆ سپاردنی پۆستی  وەزارەتی هەرەوەزی، کارو خۆشبژیویی کۆمەڵایەتیی بە «سەیید سەوڵەت مورتەزەوی» ڕاگەیاند. لەم ناوەدا پێنج دەنگیش بە بەتاڵ ڕاگەیەندران.

«مورتەزەوی» تەمەن ٦١ ساڵ پێشتر لە پۆستگەلێکی وەک سەرۆکی قەزا، جێگری قایمقام ھەتا پارێزگارو جێگری وەزیری نێوخۆی ئێران بۆ کاروباری سیاسیی بە ئەستۆ بووەو بەپێی وتەی جێگری پەرلەمانیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، جۆراوجۆری و ئاستی بەرپرسایەتییەکانی بەجۆرێکن کە بە باشی دەتوانێ ئەرکەکانی وەزارەتی هەرەوەزی، کار و خۆشبژیویی کۆمەڵایەتیی ڕاپەڕێنێت.

 «سەیید سەوڵەت مورتەزەوی» جێگای «حوجەتوڵڵا عەبدولمەلیکی»ی گرتووەتەوە.

 

سەرپەیڤ