پەرە سەندنی هەناردەی کەلوپەل لە گومرگی مەهابادەوە
بەرپرسی گومرگی شاری مەهاباد لە باکووری رۆژئاوای ئێران، وتی: لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بڕی چوار ملوێن دۆلار کەلوپەل لە گومرگی ئەم شارەوە هەناردە کراوە، کە بەراورد بە هەناردەکردنی ساڵی ڕابردوو سێ هێندە زیادی کردووە.
«ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دیش به‌رپرسی گومرگی شاری مه‌هابادی سەربە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ئیرنا وتیشی: فەرشی ماشینه، به‌رهه‌می پترۆکیمیایی و پوترەی شتن، که‌لوپه‌لی سه‌ره‌کیی هه‌نارده‌ی گومرگی مه‌هابادن و شوێنی مه‌بەستی زۆرینه‌ی کهلوپهلە ههناردهکراوەکانی ئه‌م گومرگه عێراق ، تورکیا و ئەفغانستان بووە.
بەرپرسی گومرگی شاری مەهاباد ڕاشیگەیاندووە کە بەهای ئەو کەلوپەلانەی لە گومرگی مەهابادەوە هەناردە کراون ساڵی ڕابردوو یەک ملوێن و ٢٨٥ هەزار دۆلار بووە و وتیشی: یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم بەرزبوونەوەیەی بەهای ئەو کەلوپەلانەی لە گومرگی مەهابادەوە هەناردە دەکرێن، هەناردە کردنی بەرهەمەکانی پترۆکیمیا لەم گومرگەوەیە.
کۆگەی پترۆکیمیای مەهاباد توانای بەرهەمهێنانی ساڵانەی زیاتر لە ٣٠٠ هەزار تۆن «پۆلی ئیتیلێن»ی سووکی ھێڵی و قورس و ھەروەھا ٣٠ هەزار تۆن «بوتەن یەک»ی هەیە.