وتەبێژی دەستەڵاتی دادوەریی ئێران: سەرچاوەی ئاژاوەکان، میدیاکانی لایەنگری بیانی بوو
وتەبێژی دەستەڵاتی دادوەری،وێڕای پێداگری لە سەر ڕەچاوکردنی تەفەڕنج و وردبینی لە ڕێوشوێنە دادەوانییەکانی پەیوەست بە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە، وتیشی: پێویستە ماوەی نێوان ئەنجامدانی تاوانێک و سەپاندنی سزاکەی ھەتا دەکرێ کورت بکرێتەوە، بۆ ئەوەی بەرپەرچدەرو جێگای پەندو ئامۆژگاری بێت، خێرایی، تەفەڕنج و دروست بوون لەو پێداویستیانەی کاری ئێمەیە بۆ بڕیاردانێکی ڕێک و پێک و پتەوو بەرەڤانی ھەڵگر.
«مەسعوود ستایشی» سەبارەت بە ئەگەری تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر میدیا بیانییەکانیش وتی: ئامادەکردنی بەڵگەنامەو دایکیۆمێنتی پێویست بۆ ڕێکاری یاسایی دژی کەناڵە نەیارەکان لەلایەن داواکاری گشتی و جێگرایەتیی نێودەوڵەتیی دەسەڵاتی دادوەری ئەنجامدراوە و بەم زووانە ئاراستەی دادگا نێودەوڵەتییەکان دەکرێن و بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت .
ستایشی وتیشی: بناغەی سیستەمی دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بنەمای فەرمانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و هەروەها ئەرکە یاساییەکان ئەمەیە کە لە بەرامبەر ئەو کردارانەی کە دەچنە بازنەی تاوانەوەو لە لایەن کەسانێکەوە ئەنجام دەگرن، لێک جیا بکرێنەوە.
«ستایشی» سەبارەت بەو زیانانەش کە بە دارایی گشتی دەگات، وتی: زیانەکانی سەر داریی و سامانی گشتی هەمان مەرجی برینداربوونی جەستەیی هەیە؛ ئەگەری ئەوە هەیە شوێنێک بەو کارەی ھاوتاوانێک وێران بووبێت و یان ئاگری تێ بەربووبێت، یان زیانێکی دەروونی و ڕۆحیی بە کەسێک گەییشت بێت ، بڕیاردان لە بارەی ئاوا بابەتگەلێک لە مادەی ١٤ی یاسای بنەڕەتیی کەتن دا دیاری کراوە.