تشرینی دووه‌م 03, 2022 15:00 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وتەبێژی دەرەوەی ئێران بەرامبەربە هەواڵەکانی رۆژنامەی ئەمریکی وال ئیستریت ژۆرنال

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راپۆڕی رۆژنامەی وال ئیستریت ژۆرناڵی لەمەڕ هەڕەشەی ئێران لە یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە بە هەواڵی دوژمنکارانە پێناسەکرد.

بە گوێرەی راپۆڕتی مەکتەبی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوە،  ناسر کەنعانی  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەلام بە پرسیاری پەیامنێراندا لە بابەت راپۆڕتی وال ئیستریت ژۆرنال لەمەڕ هەڕەشەی ئێران دژی وڵاتێکی ناوچەکە بە ێبنەما وەسف کرد و وتی ئەوجۆرە هەواڵە درۆیانە لەلایەن کۆڕە زایۆنی و رۆژاواییەکان بە مەبەستی ناحەزکردنی ئێران و لەمپەردانان لەسەر رێی دۆستایەتی تاران و وڵاتانی ناوچەکەیە. ناوبراو وتی ئێران دریژە دەدا بە سیاسەتی رێزگرتن لە هاوسایەتی و مافی نێودەوڵەتی و سەقامگیری . واڵ ئیستریت ژۆرنال لە راپۆڕێکدا لە کاتێکدا کە پێوەندی ریاز و واشینگتۆن ساردوسڕە بانگەشەی کرد عەرەبستان زانیاری داوەتە ئەمریکا گوایە ئێران بە تەمای هێرشی سەر خاکەکەیەتی. ئەو رۆژنامە توندرەوەی ئەمریکا بانگەشەی کرد سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە رۆژهەڵاتی ناڤین  ئاستی ئامادەیی خۆیان بەرز کردۆتەوە.

سەرپەیڤ