دەستگیرکردنی سێ کەسی سەربە تاقمۆکەی تیرۆریستی مونافقین لە شیراز
سەرۆکی گشتیی دادوەریی پارێزگای فارس لە (باشووری ئێران) ڕایگەیاند: سێ کەسی سەربە تاقمی تیرۆریستی مونافیقین لە شیراز دەستبەسەر کران.
حوججەتولئیسلام وەلموسلیمین «سەیید کازم موسەوی» سەرۆکی دادوەریی پارێزگای فارس ڕۆژی هەینی بە دەربڕینی ئەمەی کە، جم و جوڵی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون، بە پارێزگای فارسەوە بەرتەسک نابێتەوە بەڵکو جم و جوڵی زۆریان لە سەرتاسەری وڵاتدا ئەنجام داوە، وتیشی: ئەوانەی دەستبەسەر کراون بەرپرس بوون لە داڕشتن و ئاراستەکردنی پڕۆژەی تەبلیغی بۆ بەرژەوەندی تاقمی تیرۆریستی مونافیقین و سەرکردەی تاوانکاری ئەم گرووپە.
سەرۆکی دادوەری پارێزگای فارس ڕایگەیاند کە ئەم تاقمە تیرۆریستییە چالاکە لەم دواییانەدا خەریکی داڕشتنی پلانێکی تێکدەرانەبوو کە بە پێ و شوێن گرتنی ھەواڵگرییانەو ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر کران.
موسەوی وتیشی: تەقەمەنییەکی زۆر لەم تیمە تیرۆریستییە گیراوە.