ئێران پێشوازیی لە پێشنیارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد لەمەڕ دانوستان لەگەڵ قاهیرە
«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق ٢ پێشنیاری بۆ گفتوگۆی نێوان ئێران و میسر لەسەر ئاستی سیاسی و ئەمنی لە میانی کۆبوونەوەی بەغدا خستووەتەڕوو.
سێشەممەی ڕابردوو «ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی بەغدای 2 گەییشتە عەممانی پایتەختی ئوردن و لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتە پێشوازیی لێکرا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس،«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان»، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند:لەو وتووێژەی لەگەڵ بەڕێز سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانەی کۆبوونەوەی بەغدا ٢ لە ئوردن، کردمان، بەڕێزی ھێندێک بیرۆکەی خستەڕوو کە عێراق بتوانێ ڕۆڵی ناوچەیی خۆی بۆ ھێزمەند کردنی ھاوکاریی ناوچەیی بگێڕێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: لەم دیدارەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق خواستی خۆی دەربڕی و پێشنیاری کرد کە دانوستانەکانی نێوان ئێران و میسر لەسەر ئاستی ئەمنی و سیاسی دەست پێبکرێت و ببێتە هۆی پتەوبوونی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و قاهیرە، منیش پێشوازیم لەم بیرۆکەیەی سەرۆک وەزیران عێراق کرد.
«ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێز سودانی بڕیارە لە حەوتەکانی داهاتوودا ڕێوشوێن لەو بارەیەوە بگرێتەبەر.
«ئەمیرعەبدوڵڵاهیان»هەروەها لە کۆبوونەوەی بەغداد٢ لەئوردن لەگەڵ «فەیسەڵ بن فەرحان» وەزیری دەرەوەی سعودیە کۆبووەوە و گفتوگۆی کرد.