«عەلیرەزا ئەکبەری» سزای لەسێدارەدانی بۆ جێبەجێ کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i414301-عەلیرەزا_ئەکبەری_سزای_لەسێدارەدانی_بۆ_جێبەجێ_کرا
«عەلیرەزا ئەکبەری» سیخوڕی دەزگای هەواڵگریی نهێنیی بەریتانیا سزای لەسێدارەدانی بۆ جێبەجێ کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 14, 2023 15:54 Asia/Tehran
  • «عەلیرەزا ئەکبەری» سزای لەسێدارەدانی بۆ جێبەجێ کرا

«عەلیرەزا ئەکبەری» سیخوڕی دەزگای هەواڵگریی نهێنیی بەریتانیا سزای لەسێدارەدانی بۆ جێبەجێ کرا.

ناوەندی میدیایی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند: «عەلیڕەزا ئەکبەری» تاوانباری دووڵاتەی سەربە ئێران و بەریتانیا، کە بە تۆمەتی ئەوپەڕی گەندەڵی و کردەوەی بەربڵاو  دژی ئاسایشتی نێوخۆ و دەرەوەی وڵات لە ڕێگەی سیخوڕی کردن بۆ دەزگای هەواڵگریی حکومەتی بەریتانیا، سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو ، سزاکەی بۆ جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ئەو دادنامەیەی کە دەرچووە، کارەکانی ئەم تاوانبارە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو ھەنگاوی دژی ئاسایشی نیشتیمانیی وڵات، سیخوڕی کردن بۆ بەریتانیا، پەیوەندی لەگەڵ دەزگای سیخوڕیی MI6 و کۆبوونەوەی جۆربەجۆرو بەرفراوان لەگەڵ ئەفسەرانی هەواڵگریی دوژمن لە وڵاتە جیاوازەکان و ماوەی درێژخایەنی سیخوڕی، لە نمونەی تاوانە بەربڵاوەکانی ناوبراو دژی ئاسایشی نێوخۆ و دەرەوەی وڵاتن، بە جۆرێک کە بووەتە ھۆی تێکدرانی توندی ڕێکمەندیی گشتیی وڵات لە ئاستێکی بەربڵاودا.