کانونی دوھەم 17, 2023 11:05 Asia/Tehran
  • گەشتی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بۆ تورکیا

ئەمڕۆ (سێشەممە)، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ هاوتا تورکەکەی بە سەرۆکایەتی شاندێکی سیاسی بەرەو ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا وەڕێ کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران لەم سەردانەی دا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆدەبێتەوەو پرسە گرنگەکانی دوو قۆڵی، هاوکاریی تاران و ئەنقەرە لە بوارە جیاجیاکان و هەروەها پرسە گرنگەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ دەکات.

گەشتەکەی ئەمڕۆی «ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» هاوتەریبە لەگەڵ بەردەوامیی دانوستانەکانی ناوچەکە و دوای گەشتەکەی حەوتەی ڕابردووی بۆ لوبنان و سوریا دێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە هاوینی ئەمساڵ (١٤٠١)یش لەسەر بانگهێشتی هاوتا تورکەکەی سەردانی تورکیای کردبوو.

سەرپەیڤ