وەزیری پەروەردەی ئێران: نەهێشتنی نەخوێندەواری لە وڵاتدا گەیشتووەتە 97%
وەزیری پەروەردەی ئێران وتی: بنبڕکردنی نەخوێندەواری له نێو خەڵکی تەمەن 10 بۆ 49 ساڵ له وڵات دا گەیشتووەته 97%.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «یوسف نووری»، وەزیری پەروەردەی ئێران، ڕۆژی شەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیرانی پەروەردە، بنەماڵە و لاوانی کۆماری نیکاراگوا لە تاران، وێڕای ئاماژەی کردن بەوەی کە بایکۆتی ستەمکارانە بووەتە هۆی گەشەسەندنی ئێران، وتیشی: ئاستی کەشی پەروەردەی قوتابییان لە یەک و نیوەوە لە سەردەمی بەرلە شۆڕش بۆ پێنج و لە دەدا سێ ھەڵکشاوە.
وەزیری پەروەردەی ئێران وتیشی: قوتابیانی ئێرانی لە ئاستی جیهان و لە ئۆڵۆمپیادەکاندا بەرزترین پلەیان هەیە و ئەمساڵیش لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا ٢٠ میدالیای زێڕیان بەدەستهێناوە.
نوری هەروەها لەبارەی چالاکییەکانی نیکاراگوا لە بواری پەروەردەدا ، وتیشی: بەهۆی گەنجانی دانیشتوانەوە، ئەم وڵاتە وەزیری لاوان و وەزیری بنەماڵەی هەیە و ئەمەش کە گۆڕانکارییان لە بواری پەروەردەدا دەستپێکردووە جێگای دڵخۆشییە.
وەزیری پەروەردەی ئێران ڕاشیگەیاند: ئێران و نیکاراگوا لە بەرەنگاربوونەوەی ئیستکباری جیهانیدا ئامانجی هاوبەشیان هەیە و بە پشتبەستن بە ڕاسپاردەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری ئێران، هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی بازنەی خۆڕاگری فراوانتر دەبێت.
«شەهلا باقری» بەڕێوەبەری گشتیی ئەنجومەنی دایکان و باوکان و مامۆستایانی پەروەردەش ھەر لە دیدارەکەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئێران ١٠٠ هەزار ئەنجومەنی دایکان و باوکان و مامۆستایانی هەیە و وتیشی: پێویستە ئەم توانا سروشتییە بەکار بھێندرێت و تەوەرەکەشی بەرخۆدان لەسەر بنەمای خێزانی خۆڕاگر بێت و ، پەروەردەی ئاکاری و مەعنەویی بنەماڵە، پەروەردەی شارومەندایەتی و جیهادی ڕوونکردنەوە، واتە ئیستیکبارناسی بە تەواوی ڕوون بکرێتەوە.