شوبات 09, 2023 19:23 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: قەت لە دانوستان و دیپلۆماسی دوور نەکەوتووینەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەرگیز خۆی لە دانوستان و دیپلۆماسی دوور نەخستووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەریی فارس ، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا، وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، جەختی لەوە کردەوە کە ئێران قەت لە دانوستان و دیپلۆماسی دوور نەکەوتووەتەوەو وتیشی: دانوستان و دیپلۆماسی بە ئامانجی گەییشتن بە بەرژەوەندیی هاوبەش و  دابینکرانی ئەوپەڕی بەرژەوەندیی  نیشتمانیی ئێران لە بەرنامەی بەبڕشتانەی ئێراندایە.

وەزیری دەرەوەی ئێران  بە ئاماژە بەوەی کە سەرەڕای پێشێلکاری و بێ بەڵێنیی ئەمریکا و سێ وڵاتە ئەورووپیەکە، کۆماری ئیسلامی ئێران پابەندە بە ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی و هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بەردەوامە، وتیشی:ئێران پێداگرە لەسەر بە تەکنیکی مانەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و دوورکەوتنەوەی لە ھەڵوێستی سیاسیی دووفاقانە.

«ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چوارچێوەی دوکتورینی سیاسەتی دەرەکیی هاوسەنگ و دیپلۆماسیی دینامیک و زیرەک، ئاوڕدانەوە لە ئاسیا و دراوسێکانی کردووە بە ئەوبەرایەتیی سەرەکیی سیاسەتی دەرەوەیی خۆی.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەبیرهێنانەوەی هەوڵی دوژمنانی ئێران بە ئامرازی بایکۆتی تیرۆریستی و پەیڕەوکردنی سیاسەتی شکستخواردووی ئێران ترسێن کردن، ئاماژەی بەوەدا کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو بوارەکاندا گەییشتووەتە بەرزترین ئاستی پێشکەوتن و گەشەسەندن.

سەرپەیڤ