دامەزرانی نەخۆشخانەی گەڕۆکی ئەرتەشی ئێران لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیا
هێزی وشکانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەخۆشخانەیەکی گەڕۆکی ٥٠ قەرەوێڵەیی لە شاری ئادیەمانی تورکیای بوومەلەرزەلێدراو دامەزراند.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفیزیۆن؛ بە پێی داواکاریی وەزیری بەرگریی تورکیا لە ئەرکانی گشتی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئێران، نەخۆشخانەیەکی گەڕۆکی ٥٠ قەرەوێڵەیی هێزی وشکانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری ئادیامانی تورکیا کە بوومەلەرزەی بەرکەوتووە، وەڕێ خرا.
بەپێی وتەی بەرپرسی تەندروستی و چاودێریی پزیشکی ئەرتەشی ئێران، نەخۆشخانەیەکی وەک ئەم نەخۆشخانەیە بە ئامێری تەواوەوە لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی «خۆی»، لە نێوخۆی ئێرانیشدا دروست کراوە.
لە دوایین هەواڵ و بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی بەڕێوەبردنی فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد)، دوایین ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە لەم وڵاتە گەیشتووەتە ٢٩ هەزار و ٦٠٥ کەس و باس لەوە دەکرێت کە ئەم ژمارەیە زیادیش دەکات.