شوبات 21, 2023 20:30 Asia/Tehran
  • دەربڕینی هاوسۆزیی ئێران بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سوریاو تورکیا لە تاوەری میلاد

ئاڵای تورکیاو سوریا لەسەر تاوەری «میلاد»ی تارانی پایتەختی ئێران، بە یادی قوربانیانی ئەم دواییەی بوومەلەرزەکەیی ئەم دوو وڵاتە هەڵواسرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی «عەسری ئێران»، ناوەندی کاروباری نێودەوڵەتی و پەیوەندییەکانی شارەوانیی تاران، بۆ دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیاو سوریا ئاڵای ئەم دوو وڵاتەی لەسەر تاوەری میلادی تارانی پایتەختی ئێران ھەڵواسی.

هەرلەو چوارچێوەیەدا، «دەریا ئورس» باڵوێزی تورکیا لە تاران، بەشداریی لە ڕێکخراوی مانگی سووری ئێران کرد و سوپاسی «پیرحسێن کولیوەند» سەرۆکی ڕێکخراوەکە و هاوکاریکارانی ئەم ڕێکخراوەیەی کرد بۆ داکۆکی کردنیان لە لێقەوماوانی بوومەلەرزە.

هەر لە سەرەتای ڕوودانی بوومەلەرزەکە لە ھەردووک وڵاتی تورکیا و سوریا، کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەجێ ئامادەیی خۆی بۆ دابینکردنی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە ڕاگەیاند و جگە لە ناردنی یارمەتییە مرۆڤییەکان، کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش فریاگوزارانی خۆی ڕەوانەی ئەم وڵاتانە کرد بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە.

 

 

سەرپەیڤ