وشداری دانی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بە ژێردەریایی ناڤۆکیی ئەمریکا لە گەرووی هۆرمۆز
فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وردەکارییەکانی وشدارییەکەی ئەو هێزەی بە ژێردەریایی ئەمریکی لە گەرووی هۆرمۆز ئاشکرا کرد.
ئەمیری دەریاوان« شەھرام ئێرانی» سەبارەت بە وشداری دان و ناس کردنی ژێردەریاییەکەی ئەمریکا وتی : ئەو ژێردەریاییە لەوپەڕی بێدەنگی دا لە ژێر ئاودا بەرەو گەرووی هۆرمۆز دەخوشی کە لە لایەن ژێردەریایی ئێرانی و خوماڵیی «فاتح»ەوە پێی زانرا.
دەریاوان«ئێرانی» جەختی لەوەش کردەوە، ژێردەریاییەکەی ئەمریکا ھەتا ڕادەیەک لە ئاوەکانی سەرزەوینی ئێران نزیک ببووەوە، لەم ڕووەوە وشداریی پێویستی درایەو بە هاوڕێیەتیی ئیسکورتێک ڕێگاکەی گۆڕی .
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کوماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : ژێردەریاییەکەی ئەمریکا بە هەموو کەرەستەو مسۆگەراتێکی نۆژەنی خۆیەوە لە هەوڵی ئەوەدا بوو ھەتا بە کش و ماتی لە گەرووی هۆرمۆز بپەڕێتەوە کەچی لە ئەنجامی گەشت لێدانی ژێردەریایی «فاتح»ی ئێران پێی زانراو خرایە ژێر چاودێری و کونتڕوڵەوە .
ئەمیری دەریاوان « شەھرام ئێرانی» وتیشی : ئەمریکییەکان دەبێ ئەوە ڕوون کەنەوە کە بوچی لە وەھا ئاوڕۆیەکی گرینگی دەریایی دا یاساکان پێشێل دەکەن و دوا وشداری هێزی دەریایی ئێران بە ئەمریکا ئەوەیە کە دەبێ لەمەوبەدوا پابەندی هەموو یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان بن .
فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کوماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە: ژێردەریاییەکەی ئەمریکا کە خەریکی پەڕینەوەی بەئەسپایی لە گەرووی هۆرمۆز بوو ، ئاوگەڕێکی بە ڕۆژکراوی ناڤۆکی بوو بە ناوی «فلۆریدا».