نیسان 21, 2023 17:20 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئەمریکا زڕباوکی داعشە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ڕاگەیاندنی «ڕۆبێرت ئێف کێنێدی»، برازای «جۆن ئێف کێنێدی» و کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ساڵی داهاتوو، لەمەڕ ئەمەی کە "ئەمریکا داعشی دروستکرد"، دووپات کردنەوەی ئەم ڕاستییەیە کە ڕژێمی ئەمریکا زڕباوکی داعشە.

«ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ هەینی لە توییتێکدا نووسی: کەس گومانی لەمە نەبوو کە ئەمریکا داھێنەری داعشە، بەڵام بۆ ئەوانەی کە چاویان لە ڕووی ڕاستییەکان نوقاندووە، ئەو ئاشکرا کردنەی  «ڕۆبێرت ئێف کێنێدی»، برازای «جۆن ئێف کێنێدی»و کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ساڵی داهاتوو لەمەڕ ئەمەی کە "ئەمریکا داعشی دروستکرد"، پێداگرییەکی دووبارە لە سەر ئەم ڕاستییە بوو کە ڕژێمی ئەمریکا زڕباوکی داعشە.

«ڕۆبێرت ئێف کێنێدی»، برازای «جۆن ئێف کێنێدی» سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکاو بووە بە خەنیمی «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا بۆ ھەڵبژاردنی ساڵی داھاتووی ئەم وڵاتە لە نێو پارتی دیموکرات دا.

ئەم سیاسەتمەدارە ئەمریکییە بە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی دەرەوەی حکومەتی ئەمریکا، دانی بەوەدانا کە ستراتیژیای ئەمریکا هەمیشە بەکارهێنانی چەکی سەربازی بووە بۆ نیشاندانی دەسەڵات لە سەرانسەری جیهاندا.

ئەم سیاسەتمەدارە دیموکراتەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە گرووپی تیرۆریستیی داعش لەلایەن ئەمریکاوە دروستکراوە و ڕوونیشی کردەوە کە ئەمریکا ٢ ملیۆن پەنابەری ڕەوانەی ئەورووپا کردووە و بووەتە بنەمای ناسەقامگیریی دیموکراسی.

سەرپەیڤ