جێگری سیاسیی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران: سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سووریا ستراتیژی و مێژووییە
جێگری سیاسیی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران گەشتەکەی «سەیید ئیبراھیم ڕەئیسی» بۆ سووریای بە ستراتژی و مێژوویی زانی.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «محەمەد جەمشیدی» جێگری سیاسیی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ، شەوی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: لە دەیەی ڕابردوودا ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر پێشهاتی ژیۆپۆلەتیکیی گرژی بەخۆیەوە بینیوە، کە لەم پەیوەندییەدا دەتوانرێت ئاماژە بە شەڕی سوریا، شەڕی یەمەن، سەرهەڵدانی داعش و بڵاوبوونەوەی تیرۆر و ئاژاوە نێوخۆییەکانی دژی کۆماری ئیسلامی و خەڵکی ئێران و هەروەها سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار بە تەوەرایەتیی ترەمپ وهەندێک لە عەرەبەکانی ناوچەکە، بکرێت.
جێگری سیاسیی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئامانجی هەموو پێشهاتەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لە دەیەی ڕابردوودا گۆشەگیرکردن و بەچۆکدا ھێنانی ئێران زانی و وتیشی: «مایک پۆمپیئۆ»، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکی ١٢ خاڵیدا ھێندێک داواکاریی لە ئێران ھێنایەئاراوە، هەموو ئەمانەش واتای ئەوە دەگەیەنن کە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێ بە هەموو بوارە جیاوازەکانی ژیۆپۆلەتیک و دەسەڵاتی ناوچەیی دا بچێتەوە و لە ھەمبەر ئەمریکا بکشێتەوە ھەتا ئەویش واز لە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار بھێنێت.
جەمشیدی وتیشی: جگە لەوەی کە هیچ کام لەو ١٢ خاڵەی ئەمریکا داوای کردبوو جێبەجێ نەکرا، ئێران و بە دیاری کراوەی تەوەرەی خۆڕاگری لە ناوچەکەدا سەرکەوت و ئەمەش سەرکەوتنێکی ستراتیژییە کە هەمووان ئاگادارینی.