May 05, 2023 13:02 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی سەرۆک کۆماری ئێران لە سوریا

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی که له سەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆک کۆماری سووریا به سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو، بەیانیی ڕۆژی هەینی گەییشتەوە تاران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر لە ئێران، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، دوای سەفەرێکی چڕو پڕی دوو ڕۆژە و چاوپێکەوتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا، لە میانەی نەریتێکی بەڕێ کردن دا لە لایەن «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سوریا، گەڕایەوە تاران.

سەرۆک کۆمارانی ئێران و سوریا جگە لە دیدارو دانوستانی ٤ کاژێرە لە یەکەم ڕۆژی سەفەرەکەدا، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەش لە فڕۆکەخانەی دیمەشق بۆ ماوەی کاژێرێک وتووێژێکی تایبەتیشیان ئەنجام دا.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی هەروەها دیدارو وتووێژی لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی سووریا ئەنجام دا.

دیدارو وتووێژ لەگەڵ کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران و ژمارەیەک لە فەرماندەرانی گرووپە خۆڕاگرەکانی فەلەستین، دیدار لەگەڵ زانایان، بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوبەشی چالاکانی ئابووریی ئێران و سووریا، دیدار لەگەڵ ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتە،سەردانی مەزارگەکانی حەزرەتی زەینەب(س) و حەزرەتی ڕوقیە (س) و دیدارو وتووێژ لەگەڵ زیارەتکاران و سەردانی مزگەوتی ئومەوی بەشێک بوون لە پلانەکانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە سوریا.

سەرپەیڤ