کەنعانی: جم و جوڵە ناوچەییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە چاوی تیژی ئێران شاراوە نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i418382-کەنعانی_جم_و_جوڵە_ناوچەییەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_چاوی_تیژی_ئێران_شاراوە_نییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران،لە توییتێکدا نووسیویەتی: ناتوانرێت پشت بە هێلانەی جاڵجاڵۆکە ببەسترێت و پەلەقاژە بۆ فراوانکردنی ھژمونیی ناوچەیی یارمەتیی بووژاندنەوەی بناغەی لەرزۆکی نێوخۆی ڕژێمی ساختەی زایۆنی نادات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 31, 2023 12:23 Asia/Tehran
  • کەنعانی: جم و جوڵە ناوچەییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە چاوی تیژی ئێران شاراوە نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران،لە توییتێکدا نووسیویەتی: ناتوانرێت پشت بە هێلانەی جاڵجاڵۆکە ببەسترێت و پەلەقاژە بۆ فراوانکردنی ھژمونیی ناوچەیی یارمەتیی بووژاندنەوەی بناغەی لەرزۆکی نێوخۆی ڕژێمی ساختەی زایۆنی نادات.

«ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە توییتێکدا لە لاپەڕەی مەجازیی خۆی نووسیویەتی: هیچکام لە جم و جوڵە ناوچەییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە چاوی تیژی کۆماری ئیسلامیی ئێران شاراوە نییە.

کەنعانی لە درێژەدا نووسیویەتی: ڕژێمی زایۆنی لە لایەن گەلانی جیهان ڕقی لێیە و هیچ داهاتوویەکی نابێت.

پێدەچێت ئەم تویتە کاردانەوەیەک بێت بەرامبەر بە سەفەرەکەی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی بۆ کۆماری ئازەربایجان.

«ئیسحاق هێرزۆگ» سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی، دوێنێ (سێشەممە ٣٠ی بانەمەڕ) گەیشتە باکۆی پایتەختی کۆماری ئازەربایجان.