وتەبێژی وەزارتی دەرەوەی ئێران: بڕیارنامەی کۆتایی کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئیسلامی لە عەرەبستان بەهێز و بتەوە
وتەبێژی وەزارتی دەرەوەی ئێران وتی: پێشنیارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بڕیارنامەی کۆتایی کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئیسلامی لە عەرەبستاندا دانراوە و شێوەزار و داڕشتی ئەم بڕیارنامەیە گەلێک بەهێز و بتەوە.
«ناصر کنعانی چافی» وتەبێژی وەزارتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە وەڵام بە پرسیارێک لەبارەی بڕیارنامەی پەسەنکراو لە کۆبوونەوەی نائاسایی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە ڕیاز وتیشی: پێشنیارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم کۆبوونەوانە، وەک بەڵگەیەک لە بڕیارنامەی کۆتاییدا دانراوە و شێوەزار و داڕشتی ئەم بڕیارنامەیە گەلێک بەهێز و بتەوە.
وتەبێژی وەزارتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە چەن بڕگەیەکی بڕیارنامەی کۆبوونەوەی ڕیاز ڕاشکاوانە رایگەیاند: داخواز لە هەموو حکومەتەکان بۆ ڕاگرتنی هەناردەی چەک و کەرەستەی جەنگی بۆ ڕژێمی زایۆنی، بڕیاردانی خێرای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی وەستاندنی شەڕ و پێکدادان، پێشگری لە خاپوور کرانی نەخۆشخانەکان، کرانەوەی ڕێگای گەیشتنی دەرمان، خۆراک و سووتەمەنی بە غەززە و هەڵگیرانی بایکۆت لە سەر ئەم ناوچەیە و گەیشتنی خێرای یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی عەرەبی ، ئیسلامی و نێودەوڵەتی لە بڕگە گرینگەکانی بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی ڕیاز دێنە ئەژمار.