تشرینی دووه‌م 20, 2023 16:00 Asia/Tehran

حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیانی وەزیری دەرەوەی ئێران وریایی دا کە هەرچەشنە پەلامارێک بۆسەر هێزە ئێرانیەکانی جێگیر لە سووریا بە توندی وڵام دەدەینەوە.

حسین ئەمیر عەبدوڵلاهیان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بەپێی ئەو هەواڵانەی کە هەمانە هیچ هێزێکی ئێرانی لە سووریا هیچ کێشەیەکی نەبوە پێداگری کرد کە بێتوو ڕوداوێک ڕوو بدا، وڵامی ئێران وڵامێکی توند دەبێ.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بەوەی کە ئاخۆ کۆماری ئیسلامی خوازیاری وتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە غەززەیە وتی: پرسی غەززە بابەتێکە کە تەنیا پەیوەندی بە گروپ و لایەنە فەلەستینیەکانەو ئەوانن کە لایەنی سەرەکی ئەو بابەتەن، هەربۆیە ئەوە پرسیارێکی وردو لۆژیکی نیە کە بپرسین ئاخۆ دەکرێ ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە غەززە وتووێژی ڕاستەوخۆ بکەن.

ناوبراو وتی بەڵام سەرەڕای ئەو هەڵوێستانەی کە ئەمریکاو ڕژیمی داگیرکەری زایونیستی لە ناوچەکە هەیانە بێتوو دڕندەکاریەکان لە غەززەو لێواری ڕۆژئاوا ڕابگیرێن هەموو شتێک ڕێی تێ دەچی و دەکرێ بەجۆرێک پەرەدان بەو شەڕە ببێتە کارێکی پارێزهەڵنەگر.

سەرپەیڤ