تشرینی دووه‌م 25, 2023 11:30 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڕگەکانی نێو بڕیارنامەکەی ئەمدوایانەی پارلمانی ئوروپا سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە دەرەنجامی هەڵوێستی تێکدەرانەی چەند ڕەوتێکی ئوروپای بەرامبەر بە ئێران زانی و شەرمەزاری کرد.

سێ وڵاتی ئوروپایی نێو ڕێککەوتنامەی بەرجام دوێنێ پێنج شەم لە کۆبوونەوی لیژنەی داوەرانی ئاژانسی نێونەتەوەی وزەی ناڤۆکی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان سەبارەت بە پڕۆگرامی ناڤۆکی ئێران خوێندەوە.

ناسر کەنعانی چاڤی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەدژکردەوە بەرامبەربە بڕگەکانی نێو بڕیارنامەکەی ئەمدوایانەی پارلمانی ئوروپا سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە ئەو بڕیارنامە دەسوەردەرانە نیشاندەری سەرلێشێواوی چەند لایەنێکی ئوروپایی لەبەرامبەر ڕاستی هێزمەندی و دژبە ملهوڕی بوونی کۆماری ئیسلامیە.

ناوبراو وتی کە: هاودەنگی و هاوئاراستەیی ئەو وڵاتانە لەگەڵ گروپە تیرۆریستیەکان بەشێکە لە لیستی درێژی کاری دوژمن کارانەیان بەدژی گەلی ئێران لەماوەی زۆرتر لە چل ساڵی ڕابردوو، هەربۆیە شانۆکاری و دروشمی درۆزنانەی مافی مرۆڤییان هیچکات مێژینەی ڕەشیان لەبواری گروپە دڕندەکارو بکوژەکانی خەڵکی ئێران پاک ناکاتەوە.

سەرپەیڤ