تشرینی دووه‌م 30, 2023 18:00 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: خۆڕاگریی گەلی فەلەستین بووەژە هۆی دۆش دامانی دوژمنان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری  ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی وێستگەی میترۆی شاری تازەی پەرەند لە (باشووری ڕۆژئاوای تاران) بە دەر بڕینی ئەمەی کە ئەوەی ئەمڕۆ لە فەلەستین دەیبینین نومایشی دەسەڵات و کەرامەتی ژەماوەرێکی خۆڕاگرو پشوودرێژە کە بەرخۆدانیان دوژمنی بێهیوا و دۆش داماو کردووە؛ وتیشی :

کوشتنی ژن و منداڵ لە لایەک نیشانەی دۆش دامانیە لە بەرامبەر خەباتکارانی خۆڕاگری و لە لایەکی دیکەوە بووەتە هۆی ڕق و کینەیەکی قوڵ و بەربڵاو لەو ڕژێمەی کە زیاتر لە ٥ هەزار منداڵی ستەملێکراو و بێ بەرگریی و بێتاوانی بە بەرچاوی جیهانەوە شەهید کردووە.

ڕەئیسی خۆڕاگریی نەتەوەی ئێرانی لە بەرامبەر گوشاری دوژمن بە جێگای دەستخۆشی وەسف کرد و ڕوونی کردەوە: ئەو پێشکەوتنەی ئەمڕۆ دەیبینین، دەرەنجامی بەرخۆدانی نەتەوەی ئێرانە؛ ئەم پێشکەوتنانە دەرئەنجامی بەرەکەتی دان  خودا بەو کار و هەوڵانەی بە ورەو ڕۆحی بەسیج و جیهاد کراوە.

سەرپەیڤ