ترانزیتی ملوێنێک و دووسەدو هەشتاو پێنج هەزار تۆن کەلوپەل لە بازگەی سنووری میهرانەوە
کارگێڕی گشتی بەڕێوەبەری ڕاگواستن و ڕیگەو بانی پارێزگەی ئیلام ڕایگەیاند کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە بڕی ملوێنێک و دووسەدو هەشتاو پێنج هەزار تۆن کەلوپەل لە بازگەی سنوری شەهید سلیمانی میهرانەوە ترانزیت کراوە.
"سەیدزاهیدین چشمە خاوەر"ی کارگێڕی گشتی بەڕێوە بەری ڕاگواستن و ڕیگەو بانی پارێزگەی ئیلام ئەمڕۆ لە وتووێژێک دا ڕایگەیاند کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە بڕی ملوێنێک و دووسەدو هەشتاو پێنج هەزار تۆن کەلوپەل لە بازگەی سنوری شەهید قاسم سلیمانی میهرانەوە ترانزیت کراوە، کە چلودووهەزارو پێنسەدو سی تۆنی هەر لەسەر سنوور خاڵی کراوەو دە هەزارو شەشسەدو نۆ تۆنیشی بەشیوەی ترانزیت هەناردەکاری بەڕێکراوە.
چیشمەخاوەر ئاماژەشی کردە پەرەی پێنج لەسەدی ترانسی پیمێنت واتە ڕاگواستنی کەلوپەل لە لۆریەکەوە بۆ لۆریەکی تر، لە بازگەی شەهید قاسم سلیمانیەوەو وتی کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە بڕی ملوێنێک و دووسەدو هەشتاو پێنج هەزار تۆن کەلوپەل لە بازگەی سنوری شەهید سلیمانی میهرانەوە لەلایەن چلوحەوت هەزار لۆریەوە ترانزیت کراوە.
کارگێڕی گشتی بەڕێوەبەری ڕاگواستن و ڕیگەو بانی پارێزگەی ئیلام وێڕای ئاماژە بە ڕێژەی هاتووچۆی موسافیر لە بازگەی سنوری نێودەوڵەتی میهرانیشەو ڕایگەیاند کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی خەزەڵوەر شەش ملوێن و دووسەدو نۆزدە هەزارو هەشت سەدو حەفتاو حەوت لەو بازگە سنوریەوە تێ پەڕیون.