ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: هیچکام لەئامانجی داگیرکەرانی زایونیست وەدی نەهات
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، پێداگری کرد کە ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: هیچکام لەئامانجی داگیرکەرانی زایونیست ولە غەززە ەدی نەهات.
حسین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان،ی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، دوێنێ یەکشەم لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتی ئێران لە ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دوایین ڕووداوو گۆڕانکاریەکانی غەززە ڕایگەیاند کە بە پاڵپشتی خۆڕاگری خەڵکی غەززەو لێواری ڕۆژئاوا لەماوەی زۆرتر لە نەوەد ڕۆژی ڕابردوو هیچ کام لە داگیرکەرانی زایونیست لەئامانجی لەنێوبردنی بزاڤی حەماس یان تەنانەت چەککردنەکەشی و ئازادکردنی گیراوەکانیان سەرکەوتوو نەبوون و ئەمڕۆ جگە لە سەرهەڵدانی ناکۆکی لەنێو کابینەکەی ئەو ڕژیمە لەنێو ئەمریکاش دا جیاوازی بیروڕا سەبارەت بە چۆنیەتی پاڵپشتی لە شەڕ سەری هەڵداوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام پێداگری کردوە لەسەر ئاسایشی جێگیر لە ناوچەکەدا بەڕاشکاویش ڕایگەیاند کە لەڕوانگەی کۆماری ئیسلامی ئێران پێویستی ڕاگیرانی شەڕ بەدژی غەززە و کردنەوەی بازگەکانی بەڕێکردنی یارمەتی مرۆیی و ڕاگرتنی کٶچ پێ کردنی زۆرەملی و دیاریکردنی داهاتووی ئەو کەرتە لەلایەن فەلەستینیەکانەوە بەشێوەی دیموکڕاتیک بەشێکن لە پێویستیەکانی گەڕانەوەی هێوری و ئارامی بۆ ناوچەکە.